لێپرسراوانی ویلایەتی ھێڵمەند لە ئەفغانستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان بارھەڵگرێکی سوتەمەنی و پاسێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە و بەھۆیەوە ٢١ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.  

راشیانگەیاند، لە کاتی رووداوەکە بارھەڵگری سوتەمەنییەکە گڕی گرتووە، بەڵام ھێشتا ھۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، کە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان ھێرات لە رۆژئاوای ئەفغانستان و کابولی پایتەخت روویداوە، تەرمی بەشێک لە قوربانییەکانیش سوتاون.