ماکرۆن: رەنگە لە داھاتوودا وڵاتانی رۆژئاوا ھێز رەوانەی ئۆکراین بکەن
کوردسات نیوز
١٧ی ئازاری ٢٠٢٤
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی وەکو فەڕەنسا خوازیاری ناردنی ھێز نین بۆ ئۆکراین، بەڵام لەقۆناغەکانی داھاتوودا رەنگە پێویست بکات وڵاتانی رۆژئاوا ھێز رەوانەی ئۆکراین بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی روسیا.
ئەوەشی خستەڕوو، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لێکتێگەیشتنێکی فراوانیان ھەیە لەسەر دۆخی شەڕی ئۆکراین و ناوچەکە، ئەوەش رێگەخۆشکەرە بۆئەوەی ھەر بڕیاڕێک بە کۆدەنگی لەبارەی ئەو شەڕەوە بدرێت.
بڕیاربوو رۆژی ھەینی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ئۆکراین بکات و لەگەڵ ڤۆڵدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین کۆببێتەوە، بەڵام سەردانەکەی بۆ چەند ھەفتەی داھاتوو دواخرا.