یەکێتی ئەوروپا: رەوشی کەناری خۆرئاوا لە فەڵەستین لە کەرتی غەززە مەترسیدارترە
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش رایگەیاند، رەوشی ئێستای کەناری خۆرئاوا ئاستەنگێکی گەورەیە لەبەردەم بەدیھێنانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و پێویستە یەکێتی ئەوروپاش پشتیوانی دەستپێشخەری وڵاتانی عەرەبی بکات بۆئەوەی دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاواش بگرێتەوەو لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەدا بن.
وتیشی، ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەناری خۆرئاوا لە فەڵەستین چڕبووەتەوە و رەوشی ئەو ناوچەیەش بەشێوەیەک ھەڕەشە و مەترسی لەسەرە کە ھیچی کەمتر نییە لە مەترسییەکانی سەر غەززە و ئەگەر رێگری لێنەکرێت لە ھەر کاتێکدا بێت زۆر بە خراپی دەتەقێتەوە.