ئیسرائیل: ئەگەر تا رەمەزان بارمتەکان ئازاد نەکرێن ھێرشی زەمینی بۆ سەر رەفەح دەستپێدەکەین
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
بینی غانتس وەزیری ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل رایگەیاند، دەبێت جیھان و سەردەکانی بزوتنەوەی حەماسیش بزانن ، ئەگەر تا مانگی رەمەزان بارمتەکان نەگەرێنەوە ماڵەکانیان، ئەوا شەر بەردەوام دەبێت و ھێرشە زەمینییەکان شاری رەفەحیش دەگرنەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ھێرشی زەمیینی بۆ رەفەح بە شێوەیەکی رێکخراو دەبێت و سەرەتا کارئاسانی بۆ گواستنەوەی مەدەنییەکان دەکەن لەو شارە لە رێی دانوستان لەگەڵ ھاوبەشە ئەمریکی و میسرییەکانیانەوە ئەوەش بەو ئامانجەی بەپێی توانا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان کەمبکەنەوە.
وەزیری ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل راشیگەیاندوە، دەبێت چەکدارانی حەماس خۆیان رادەست بکەن و بارمتەکانیش ئازاد بکەن، بەو شێوەیش دانیشتوانی غەززە دەتوانن جەژنی رەمەزان بگێڕن .