کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندیدا لەسەر فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا
کوردسات نیوز
١١ی شوباتی ٢٠٢٤
جیفری فیلیک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆشکی سپییەوە بەدەستی گەیشتوون، ئەو ماوە ١٥ رۆژییە تەواو بووە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەی فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکە لە جۆری ئێف١٦ بە تورکیا لەگەڵ کەرەستەی نوێکردنەوەی ٧٩ فڕۆکەی تری ئەو وڵاتە لەلایەن کۆنگرێسەوە، ھیچ کێشەیەکیش دروست نەبووە و تەنھا یەک ئەندامی کۆنگرێس لە دژی پرۆژەکە بووە و رێکاری یاساییشی لەدژی پرۆژەکە نەگرتووەتەبەر.
وتیشی، بەپێی یاسای چاوێریکردنی ھەناردەی چەکی ئەمریکا، ٤٠ فڕۆکەی نوێی ئێف١٦ بە تورکیا دەفرۆشرێت لەگەڵ کەرەستەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ٧٩ فڕۆکەی تری ئەو وڵاتە کە لە ھەمان جۆرن و کاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر بەھێزترکردنی توانای بەرگری تورکیا.