روسیا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاستی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی بەردەوامی، جێگەی نیگەرانییە و پێویستە رێوشوێنی پێویست و تایبەت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بگیرێتەبەر.
ئەوەشی خستەڕوو، گفتوگۆ و دانووستان، تاکە ڕێگاچارەیە بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە.