جۆن کێربی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک دەکات، بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشە درۆنییەکەی ئوردن، کە تیایدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت ئەمریکا چەند ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشە درۆنییەکی ئوردن و وەڵامەکە زیاتر لە قۆناغێک بێت.