سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگردا دەگرێت
هەژار
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
میدیاکانی ئێران لە زاری حەیدەر ھونەریان یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، لە نزیک کەناراوەکانی بوشەھر بە فەرمانی دادوەر دەستیانگردووە بەسەر کەشتییەکدا کە ئاڵای ئۆقیانوسیای لەسەر بووە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەڵگرتبوو.
وتیشی، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەدا ١٤ کەسیش دەستگیرکراون کە سەرنشینی کەشتییەکە بوون کە خەڵکی دوو وڵاتی کیشوەری ئاسیان و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان دەستیپێکردووە چونکە گومان دەکرێت ئەو نەوتی پێیان بووە قاچاخ بووبێت.