پەرلەمانی تورکیا پڕۆژە یاسای ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
پەرلەمانی تورکیا، رۆژی سێ شەممە بە دەنگی ٢٨٧ پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای تایبەت بە خواستی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دا لە بەرامبەر ٥٥ دەنگی نەخێر.
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید نیازی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش کرد، بەڵام تورکیا ئاستەنگی بۆ دروستکرد لە بەرامبەر چەند مەرجێکی خۆیدا.