پەرلەمانی تورکیا پرۆتۆکۆڵی بەئەندام بوونی سوید لە ناتۆ تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢، دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سوید نیازی خۆی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پێشکەش کرد، بەڵام تورکیا ئاستەنگی بۆ دروستکرد لە بەرامبەر چەند مەرجێکی خۆیدا.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، پەرلەمانی تورکیا لەم ھەفتەیەدا دەنگ لەسەر پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ دەدات.
ئەودەنگدانە کۆتایی بە دواکەوتنی زیاتر لە ساڵێک چاوەڕوانی سوید دەھێنێت بۆ بەئەندام بوونی لە ھاوپەیمانی ناتۆ.