پەرلەمانی ئەڵمانیا، ھەموارکردنی یاسایەکی پەسەند کرد کە سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکەی توندتر دەکات، بە پاساوی ئەوەی  زیادبوونی ژمارەی پەناخوازی لەساڵی ڕابردوودا ٥٠%ی تێپەڕاندووە، جگە لە پێشوازیکردن لە یەک ملیۆن پەنابەری ئۆکراینی.

بەڵام یاساکە، مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامەی سوکردووە و پەناخوازان دوای تەنھا ٥ ساڵ مانەوە لەو وڵاتە لەبری ٨ ساڵ دەتوانن بنە خاوەنی رەگەزنامە، ھەروەھا یاساکە ڕێگە بە کەسانی دیکە دەدات بۆ بەدەستھێنانی دوو ڕەگەزنامە، لەکاتێکدا دوو ڕەگەزنامە تا ئێستا تەنھا بۆ ھاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا و سویسرا سنوردارە.

نانسی ڤیزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، سەبارەت بە ڕەشنووسی یاساکە وتی، "یاساکە دڵنیایان دەکاتەوە لەوەی ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لە وڵاتەکەیاندا نییە، ناچارن بەخێرایی بەجێی بھێڵن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو کەسانەی زیاتر کە داواکارییەکانیان ڕەتکراونەتەوە دیپۆرت بکرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستە لە ئەڵمانیا وەربگیرێن، بەوتەی خۆی، ئەوانەی لە شەڕ و تیرۆر ھەڵدێن دەتوانن حساب بۆ پشتیوانی ئەڵمانیا بکەن.

ڕێکارە پەسەندکراوەکان دەسەڵاتی نوێ بە پۆلیس دەدەن بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان پێدراوە ئەگەر نا لەماوەی ٢٨ رۆژدا دەستگیر دەکرێت و دیپۆرت دەکرێتەوە.