حزبوڵای لوبنان پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ راگرتنی ھێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل رەتدەکاتەوە
هیوا
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لێپرسراوێکی حکومەتی لوبنان بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، حزبوڵا پێشنیازێکی واشنتۆنی بۆ راگرتنی ھێرشەکان بۆسەر باکوری ئیسرائیل رەتکردووەتەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە راگرتنی شەڕ و کشانەوەی چەکدارانی رێکخراوەکە بەدووری حەوت کیلۆمەتر لە سنورەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێش مەرجی حزبوڵا بۆ راگرتنی ھێرشەکانی بۆسەر باکوری ئیسرائیل بریتییە لە راگرتنی تەواوەتی شەڕ لە غەززە.