ئەمریکا: تا ئێستا زیاتر لە ١١٥ جار ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانمان
یەحیا
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ئەمریکا دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازی لە عێراق و نزیکەی ٩٠٠ سەربازیشی لە سوریا جێگیر کردووە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا زیاتر لە ١١٥ جار ھێرشیان کراوەتە سەر.
دەشڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ھێزەکانی لە عێراق و سوریا و چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.