ئەمریکا نۆ پێگەی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی لە سوریا بۆردومانکرد
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
شەوی رابردوو جارێکی دیکە بە درۆن و موشەک ھێرشکرایەسەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان، دوای ھێرشەکەش واشنتۆن کەرەستەی سەربازی زیاتری رەوانەی بنکەکە کرد و وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە.
روانگەی سوری دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا نۆ پێگەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە شارۆچکەی بوکەمالی نزیک سنوری عێراق و سوریا بۆردومانکردووە، بەشێک لەو پێگانەشی بۆردومانکراون لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکارھێندراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی ھێرشەکانیشدا لانیکەم چوار چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زیاتریش برینداربوون.



