وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی روسیا لەو وڵاتە، دوایین کاروانی ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ئەمساڵدا بە بەھای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراوە. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھاوکارییەکان چەک و تەقەمەنی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دژە زرێپۆش لەخۆدەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١٥ ملیۆن تەقەمەنی و مووشەکی تێدایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داواشی لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە، بە زووی رەزامەندی دەرببڕن لەسەر بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ساڵی داھاتوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پرسی بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە کۆنگرێسی ئەمریکا بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و کۆمارییەکان ئامادەنین رەزامەندی دەرببڕن بە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش جەخت لە بەردەوامبوونی ھاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراین دەکاتەوە