پەرلەمانی فەڕەنسا یاسایەکی نوێی سەبارەت بە کۆچبەران پەسەندکرد
لاوان
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پەرلەمانی فەڕەنسا بە کۆی دەنگی ٣٤٩ پەرلەمانتار یاسایەکی نوێی سەبارەت بە کۆچبەران پەسەندکرد و بەپێی یاسا نوێیەکە، ھەر کۆچبەرێکی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رووبکاتە فەڕەنسا و بێکاربێت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خزمەتگوزاری نیشتەجێبوونی کۆچبەران بێبەش دەبێت.
لە کاردانەوەکانی پەسەندکردنی یاساکە، جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و پارتی کۆمارییەکان پێشوازییان لە پەسەندکردنی یاساکە کرد و ھەریەک لە پارتی "سەربەرزی فەڕەنسا و سۆسیالیست"یش ئیدانەی یاساکەیان کرد و پارتی سۆسیالیستیش نیازی خۆی بۆ تانەدان لە یاساکە راگەیاند.