ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازی حزبوڵای لە سوریا و لوبنان کردە ئامانج
لاوان
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانەکە لە وەڵامی ئەو ھێرشانە بووە کە رۆژی ڕابردوو گرووپی چەکداری حزبوڵا کردوویەتە سەر سوپای ئیسرائیل و لە بۆردومانەکەشدا ژێرخانی سەربازی ئەو گروپە چەکدارە کراوەتە ئامانج.
لەسەرەتای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، گروپی چەکداری حزبوڵا بە مەبەستی پشتیوانی بۆ گروپی چەکداری حەماس و گەلی فەڵەستین، رۆژانە بە مووشەک و درۆن بۆردومانی سوپای ئیسرائیل دەکات.