دەستەی تەندروستی گشی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتییانی سعودییە، خۆیان لە گەشتکردن بۆ عێراق وسوریا و سودان بەدووربگرن، بەھۆی بڵاوی نەخۆشییە گوازراوەکان و خراپی کەرتی تەندروستی لەو وڵاتانە.

دەستەی تەندروستی گشی سعودییە راشیگەیاندووە، نەخۆشی پەتای کۆلێرا لە عێراق و سوریا بەربڵاوە و لەھەمانکاتیشدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەژێر چاودێریدایە لەو دوو وڵاتە، ھەروەھا لە سودان نەخۆشی  پەتای کۆلێرا و تای خوێنبەربوون بەربڵاوە و کۆرۆناش لەژێرچاودێریدایە.