ناتۆ: ئۆکراین دەبێتە ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
یەنس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ لە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە بڕۆکسل رایگەیاند، ھەمووان پشتگیری ئۆکراین دەکەن بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی ئۆکراین دەکەن و بەردەوام دەبن لە ناردنی ھاوکارییەکان و توانای سەربازی بەرەوپێشچونی کیێڤ و بەئەندامبوونی ئەو وڵاتەش لە ناتۆ کاری لەپێشینەیان دەبێت.
ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی ناتۆ دەشڵێت، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بەردەوام دەبێت.