لە باکوری کوردستان پلەی گەرما بۆ خوار ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیووە
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی میدیاکانی تورکیا، دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ڕووی لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان و ئەرزەڕۆم و تونجەلی و ئاگری کردووە، شەپۆلی سەرماکەش کاریگەری لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروستکردووە، چونکە پلەکانی گەرما بۆ خوار ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیون.
شەپۆلی سەرما بووەتە ھۆی بەستەڵەک و سەھۆڵبەندان و بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکان بەستویەتی.



