رەزا نەجەفی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێویستە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی قەدەغەی چەکی کیمیایی لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە غەززە بکەن.

وتیشی، لێدوانەکانی وەزیری کەلتوری ئیسرائیل کە داوایکردبوو چەکی ئەتۆم لە غەززە بەکاربھێنرێت بەڵگەیە لەسەر مەترسی بەکارھێنانی چەکی کۆمەڵکوژ لە ناویشیدا چەکی کیمیایی کە ئیسرائیل ھەڵیگرتوە و ئاشتی و ئاسایشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئیسرائیل کرد، بەبێ ھیچ مەرجێکی پێشوەختە بچێتە ناو پەیماننامەی قەدەغەی چەکی کیمیایەوە.