چوار کۆڵبەر لە سنوری شاری بانەی رۆژھەڵاتی کوردستان برینداربوون
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی سیروان شەریفی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سەقز و محەممەد کەریم نەژاد تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی فەردین نازداری تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سەقز، لە سنوری مەرزی ھەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ھێزەکانی سنوری ئێران برینداربوون.
رۆژی چوارشەممەی رابردووش، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی بەھمەن مەعروفی نەژاد تەمەن ١٩ ساڵ لە سنوری ھەنگەژاڵ بریندار بوو.