روسیا: ئەمڕۆ نۆ درۆنی ئۆکراینمان خستە خوارەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێگرییان کردوە لە ھێرشی ئۆکراین بۆسەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەیان.
دەشڵێت، ھێرشەکان ئاڕاستەی مۆسکۆ و ناوچەی وتولا و کالوگا و بریانسک کراون، بەڵام سەرجەمییان پوچەڵ کراونەتەوە.
پێشتریش فەرماندەی ھێزەکانی مۆسکۆ رایگەیاندبوو، ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان لە چەند ناوچەیەکی مۆسکۆ خستوەتە خوارەوە.