لەسەر سنوری ئەمریکا و کەنەدا ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
ئێف بی ئای رایگەیاند، لەسەر پردی رەینبۆو کە ئەمریکا و کەنەدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە ئۆتۆمبێلێێک تەقیوەتەوە و بەو ھۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و ئەو ناوچەیەش داخراوە.
ھاوکاتدەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلە لە کاتی ھەوڵدانی بۆ چونە ناو وڵاتەکەیان تەقیوەتەوە.
ئێف بی ئای دەشڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین و پرکەش بە رووی ھاوڵاتیان و شۆفێراندا داخراوە.