بەھۆی سەرماوە کۆڵبەرێک لە رۆژھەڵاتی کوردستان گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھاووڵاتییەک بەناوی قەسیم کەریمی کە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "فیروزیان"ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێیە، لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەکانی نێوان ورمێ و تورکیا، بەھۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانیلەدەستداوە.
راشیگەیاندووە، قەسیم کەریمی، تەمەن ٢٣ ساڵە و باوکی دوو منداڵی بچووکە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوەکەش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەھۆی سەرما و شەختەلێدانەوە دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و ورمێ گیانیانلەدەستداوە.