لە رووداوێکی تەقەکردندا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دوو کەس کوژران
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە ناوەڕاستی برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەلایەن کەسێکەوە دەسترێژی گولـلە لە سێ کەس کراوە و سەرەنجام دوو کەسیان گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی ھەواڵی میدیاکان، ئەو دوو کەسەی کوژراون بە رەگەز ھاووڵاتی سویدین و بکوژەکەش دوای تەقەکردنەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە.
لای خۆیەوە، داواکاری گشتی بەلجیکا رایگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا بکوژ دەستگیرنەکراوە.