تائێستا ١١ رۆژنامەنووس بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سەندیکای رۆژنامەنووسانی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ١١ ڕۆژنامەنووس کوژراون و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون، ھەروەھا دوو رۆژنامەنووسی دیکەیش بێسەروشوێنن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بە دەیان پێشێلکاریی دیکە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس ئەنجام دراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەیەک خانووی ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە خاپوورکراون و نزیکەی ٥٠ بینای دەزگاکانی راگەیاندنن رووخاون.