ناتانیاھۆ: ئەوەی کردومانە سەرەتایە و پێگەکانی حەماس وێران دەکەین
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بنیامین ناتانیاھۆ لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێشتا چەکداری حەماس لەناو ئیسرائیلدا ھەن، بەڵام بوونی کەشتی فڕۆکەھەڵگری ئەمریکی لە ناوچەکەدا، بۆ پشتیووانیکردنی ئیسرائیلە، وتیشی، ئەوەی ئێستا لە غەززە دەیکەن تەنھا سەرەتایە و ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا دەیکەن لە ھزری نەوەکانی داھاتوودا دەمێنێتەوە.
ناتانیاھۆ ھەڕەشەی لە بزووتنەوەی حەماس کرد و وتی، پێگەکانی حەماس دەکەن بە ناوچەی وێرانە و لە کۆتاییدا حەماس درک بەوە دەکات، ئەوەی کردی ھەڵەیەکی گەورە بوو.