نزیکەی ٤٢ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکا و کەنەدا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
تۆڕی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ٤٢ کۆمپانیای فڕۆکەوانی لە ئەمریکا و کەنەدا گەشتەکانیان ھەڵپەساردووە و کارمەندەکانیشیان گواستووەتەوە.
زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ ئیسرائیل و کەرتی خۆرئاوا بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە ئاگادارکردووەتەوە.
راگرتنی گەشتەکان کاریگەری لەسەر پلان و گەشتی دەیان ھەزار کەس دروست کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی گەشتەکانیان رادەگرن، زیاد بکات.