لیوا محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران لە ڕێوڕەسمێکی سەربازی وڵاتەکەی بەشداری کرد و ئاماژەی بەوەدا، عێراق بەشێک لە رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ وڵاتەکەیی جێبەجێکردووە و بارەگای ھێزە کوردییەکانی لە سنورەکانی ئێران دورخستووەتەوە، ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بەڵام نابێت ھەنگاوێکی تاکتیکی بێت، بۆیە ئێران داوای کردووە ئەو حیزبانە بە تەواوی چەک بکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوژمنانی ناوچەکە ھەمیشە ھەوڵی دروستکردنی ناکۆکی و ئاژاوە دەدەن تا ئامانجە داگیرکارییەکانیان بەردەوامی پێدەبن، بۆیە جەخت دەکاتەوە کە ناوچەکە ھیچ پێویستییەکی بە سەربازی بیانی نییە.