ھێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
هەژار
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دوای ھێرشە مووشەکییەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، حەماس باجێکی گەورە و قورسی ھێرشەکانی دەدات و لەئێستاشدا وڵاتەکەی کەوتووەتە جەنگێکی دژوار و ئاڵۆزەوە و وتیشی، ھێرشەکانی حەماس تەنھا ئۆپراسیۆن یان ھێرشێکی کاتی نییە، بەڵکو راگەیاندنی شەڕە لەدژی ئیسرائیل.
ھاوکات وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئیتاڵیاش ھێرشەکانی حەماسیان بۆسەر ھاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل ئیدانە کردوو بە ھێرشێکی دڕندانە وەسفی دەکەن.
جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن و زۆربەتوندیش ھێرشەکانی حەماس ئیدانە دەکەن بۆسەر ئیسرائیل.