تورکیا: خستنەخوارەوەی درۆنێکمان لەلایەن ئەمریکاوە کاریگەری لەسەر ئۆپراسیۆنەکانمان نابێت
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی ٥ی ئەم مانگە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگای ھەواڵگری، ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە یەپەگە و پەکەکە لە عێراق و سوریا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەند ناوەندێکیان لە تەل رەفعەت و جەزیرە و دێرک لە باکوری سوریا بۆردومانکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمیانی بۆردومانەکاندا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەھۆی ھەڵەی تەکنیکییەوە و بە ئامانجگرتنەوەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە سوریا کەوتووەتەخوارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختیشیکردەوە، کەوتنەوەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە سوریا کاریگەری لەسەر ئۆپراسیۆنەکانیان لەو وڵاتە نابێت و بەردەوامدەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان دژی یەپەگە و پەکەکە.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ، خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تورکییەکە، رێوشوێنێکی خۆپارێزی بووە و مەترسی دروستکردووە.