کۆشی سپی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین دەکات
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە سەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتیش ئابووری و بازرگانی و ئەمنی، بڕیارە لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگ سەرۆکی چین لە سان فرانسیسکۆ کۆببنەوە و چەند رێککەوتنێکیش ئیمزا بکەن.
راشیگەیاندووە، ھەرچەندە تائێستا ئەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوە لەلایەن ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چینەوە بەتەواوەتی پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام لەئێستاوە کۆشکی سپی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دەستپێکردووە.