رەئیسی: جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە ھەنگاوێکی ئەرێنییە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ئیبراھیم رەئیسی لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، جەنگ لە پلانی سەربازی ئەواندا نییە بەڵام بەردەوام ئامادەکاری دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوە و بەرگری، لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراودا.
وتیشی، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە بۆ چەک داماڵین و چۆڵکردنی بارەگاکان لەلایەن حزبەکانی رۆژھەڵاتەوە، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە.
لێدوانەکەی رەئیسی لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پاراستنی سنور لەگەڵ ئێران بە ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم دەستیپێکردووە.