ئێران: ھیچ کێشەیەکمان لە پشکنینی بنکە ئەتۆمیەکانمان لە لایەن وزەی ئەتۆمەوە نییە
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
ئیبراھیم ڕەئیسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "کێشەمان لەگەڵ پشکنینەکان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نییە، تەنھا کێشەیان لەگەڵ ھەندێک پشکنەری ئەو ئاژانسەدا ھەیە"، وتیشی ئەو پشکنەرانەی کە متمانەیان پێدەکرێت، دەتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان لە ئێران.
راشیگەیاند، ئەم بڕیارەی تاران لە وەڵامی ھەندێک لێدوانی پڕوپاگەندە و نادادپەروەرانەی ئەندامانی ڕۆژئاوای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە.