ئیتاڵیا داوای دەستوەردانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ رێگری لە کۆچبەران دەکات
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
فیدیریکۆ فوسی وتەبێژی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە رۆژانی دوو شەممە بۆ چوارشەممە ٨٥٠٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونسەوە گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدوسای ئیتاڵیا لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکە حەوت تەنھا ھەزار کەسە.
ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە، وتیشی، رەوشەکە شیاوی پشتگوێخستن نیەو رەوشی ئەفریقا نەک مایەی تەقینەوەیە، بەڵکو بە کردەوە تەقیوەتەوەو داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فشارانەی بەھۆی زیادبوونی کۆچبەرانەوە رووبەرووی وڵاتەکەی بووەتەوە.