مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیانەوە بڵاوکردەوە کە لەماوەی هەفتەی رابردوودا کراونەتە سەر هەرێم و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشە درۆنیانە سەرچاوەکەیان لە هەرکوێیەکەوە بێت پێشێلکاری ئاشکرای بنەماکانی ئاسایشی ناوخۆ و سەقامگیرییە و پێویستە حکومەتی عیراق سنوریان بۆ دابنێت و رایانبگرێت.
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو هێرشە درۆنییانەوە بڵاوکردەوە کە لەمدواییانەدا کراونەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و رایگەیاندووە، لەکاتێکدا یه‌كێتی لە پێناوی کۆتاییهێنان بە کێشەی موچەی موچەخۆرانی كوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەرێم، هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی خۆی چڕکردووەتەوەو کار بۆ نەهێشتنی گرژی و ناكۆكییەکان دەکات، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین هێرشی درۆنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له ناوچه‌و پارێزگا جیاجیاكانیدا.
ئەوەش هاتووە، "ئه‌و هێرشانه سه‌رچاوه‌كه‌یان له هه‌ر كوێوه بێت و هه‌ر لایه‌نێك لێی به‌رپرس بێت، پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌ماكانی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی و سه‌قامگیرییه له وڵات‌دا، كه پێویسته پێش هه‌ر لایه‌ك حكومه‌تی عیراق خۆی سنورێكی بۆ دابنێت و رایبگرێت، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و ره‌سمیی ده‌وڵه‌ته و به‌رپرسیاره له پاراستنی خاك و خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێم و بنه‌ماو سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی، به‌تایبه‌تی كه ده‌شێت ئه‌و پێشێلكارییانه ببنه مایه‌ی دروستبوونی گومان له په‌یوه‌ندیی هێزه عیراقییهكانداو نیگه‌رانیش له دۆخی ئه‌منیی وڵات".
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاندووە، "ئێمه له كاتێكدا وه‌ك یەکێتی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه بۆ هه‌رێم و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، داواكارین كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق رۆڵی خۆیان له دوورخستنه‌وه‌ی وڵات له هه‌ر ناسه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منی و ناكۆكییه‌كی نوێی سیاسی بگێڕن، كه ببێته مایه‌ی ساردكردنه‌وه‌ی هێڵی گه‌رمی گفتوگۆ نیشتمانییه‌كانمان، كه ئامانج لێیان چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و چاندنی متمانه‌و برایه‌تیی زیاتر و پێكه‌وه ژیانی نێوان عیراقییه‌كانه".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، سەعات 6:00 و 6:15ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
هەر بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00، لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە.