نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دوای بڕیارێکی سعودیە و رووسیا ھات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و کەمکردنەوەی خستنەروو لە بازاڕەکانی جیھاندا.
لەو چوارچێوەیەشدا مۆسکۆ رایگەیاند، کەمکردنەوەی ئاستی ھەناردەکردنی نەوت بە بڕی ٣٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا درێژدەکاتەوە تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەوەش ھاوکات بوو لەگەڵ بڕیارێکی سعودیە، بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بە بری یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بۆ ماوەی سێ مانگ.