روسیا: پشتیوانی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەین

کوردسات نیوز

٢٦ی ئابی ٢٠٢٣

سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، تائێستاش ئەمریکا و ئێران ناوبەناو گفتوگۆ و دانوستانیان لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ھەیە بەتایبەتیش بە نێوەندگیری وڵاتانی کەنداو، روسیاش پشتیوانی لە ھەموو ئەو ھەوڵانە دەکات کە ئامانجیان زیندووکردنەوەی رێککەوتنەکەیە، چونکە کاریگەری زۆری دەبێت دەبێت، نەک تەنھا بۆ ئەمریکا و ئێران، بەڵکو کاریگەرییەکەی نێودەوڵەتی دەبێت.

وتیشی، روسیا لە ھەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئێراندا ھەیە بەتایبەتیش لە بواری سەربازیدا، ئەو پەیوەندییەش ناکەوێتە ژێر کاریگەری فشارە دەرەکییەکان و بەردەوامیش دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە فڕۆکەی بیفڕۆکەوان بە روسیا نەفرۆشێت.

 
نوێترین هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری عیراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی پارێزگای واست کردووە و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی سەلامەتی لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەکاندا، رێگە نەدەن ئەو جۆرە روداوانە دووبارە ببنەوە.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاندووە، "بەداخەوە هەواڵی ئەو روداوە بەئازارەی پارێزگای واستمان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین، هیوادارین خودا ئارامییان پێببەخشێت و شیفای بریندارەکانیش بدات".

سەرۆک کۆمار جەختی لە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری روداوەکە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون؛ کردووەتەوە.

داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بەدواداچوون بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی رێکارە پیشەییە سەلامەتەکان لە باڵەخانەکاندا، بۆ ئەوەی رێگربن لە دووبارەبوونەوەی روداوی بەئازاری لەو جۆرە".

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێکی پارێزگای واست کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە روداوی ئاگرەکەی پارێزگای واستدا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان بەهۆی دوکەڵەوە خنکاون، تەرمی 14 کەسیش بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەوە ناناسرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو مۆڵەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە تەنها حەوت رۆژە کراوەتەوە و لە پێنج نهۆم پێکهاتووە، کە هایپەرمارکێت و چێشتخانەی تێدا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان بەهۆی دوکەڵەوە خنکاون، تەرمی 14 کەسیش بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەوە ناناسرێتەوە، هەروەها توانراوە 45 کەس رزگار بکرێن.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە و هۆکار و چۆنێتی سەرهەڵدانی ئاگرەکە دروستکراوە و لەوە دەکۆڵنەوە و دوای تەواوبوونی راپۆرتی لیژنەکە و گەشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنە دەکرێت کە کەمتەرخەم بووە و بەرپرسیارە لە روداوەکە.

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مۆڵێکی پارێزگای واست کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە دەستڕێژی گوللـە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو و کەسێکی دیکە بریندار کران.

نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی سەعات 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنراونەتە فریاکەوتنی ئاکرێ کە یەکێکیان تەحسین عیسمەتی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەشی سنوری پارێزگای دهۆک بوو.

روداوەکە سەعات 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رویداوە و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو لە سەرەی نانکڕێندا بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان شوێنەواری گوللـە بە جەستەیانەوە بووە و تەحسین عیسمەت سێ گوللـەی پێوە بووە.

وتیشی، ئەوەی دیکەشیان کە بریندار بووە کرێکارێک بووە لە نزیک روداوەکە بووە و یەک گوللـەی بەرکەوتووە.

هێشتا هیچ کام لە لایەنە ئەمنییەکان روونکردنەوەی رەسمیان لەسەر روداوەکە بڵاونکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە