وەزارەتی بەرگری ئێران دروستکردنی درۆنێکی نوێی رادەگەیەنێت
لاڤە
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاویکردەوە، ئەو درۆنە نوێیە ناوی "مھاجر ١٠"یە و دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٤ سەعات لە ئاسماندا بمێنێتەوە بە بەرزی ٧ ھەزار مەتر و بە خێرایی ٢١٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
درۆنەکە دەتوانێت بۆمب بە کێشی ٣٠٠ کیلۆگرام و ئامێری چاودێری ئەلکترۆنی و کامێرا ھەڵبگرێت.
ھاوکات ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسیش بڵاویکردووەتەوە، ئەو درۆنە نوێیەی ئێران ھاوشێوەی درۆنێکی ئەمریکییە لە جۆری ئێم کیو ٩، دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل.