نەتەوەیەکگرتووەکان: ٢٤ ملیۆن کەس لە سودان پێویستیان بە ھاوکارییە
ڕێبوار
٥ی ئابی ٢٠٢٣
ئیدن ورسۆرنۆ بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکان لە نوسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، زیاتر لە چوار ملیۆن سودانی بەھۆی جەنگەوە ھەڵھاتوون و رووبەری گەرمایەکی بەھێز کە دەگاتە ٤٨ پلە و ھەڕەشەی پەلاماردان و توندوتیژی رەگەزی و مردن بوونەتەوە.
وتیشی، بەھۆی پێکدادانەکانەوە کە چوارمانگە بەردەوامن زیاتر لە ٣سێ ھەزار کەس کوژراون و شەش ھەزار کەسی تریش برینداربوون.
ھاوکات وەتید شیبان جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، ٢٤ ملیۆن کەس پێویستیان بە خۆراک و ھاوکاریی مرۆیی ھەیە کە ١٤ ملیۆن کەسیان منداڵن.
وتیشی، نەتەوەیەکگرتوەکان ھەوڵدەدات ھاوکاری بگەیەنێتە ١٨ ملیۆن کەس لە سودان، بەڵام ھاوبەشەکانیان لە بواری مرۆیی بەھۆی جەنگ و ئاستەنگییەکان تەنھا توانیویانە ھاوکاری بگەیەننە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس.