دوای نزیکەی چوار مانگ بۆ یەکەمجار نرخی نەوت ٨٦ دۆلاری تێدەپەڕێنێت
هەژار
٥ی ئابی ٢٠٢٣
بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە نەوت، دوای بەرزبوونەوەی بەرێژەی ١.٢٩٪، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند، گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بەڕێژەی ١.٥٦٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١٧ی مانگی نیسانی رابردووەوە تائێستا بۆ یەکەم جارە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەو شێوەیە بەرزببێتەوە و بگاتە زیاتر لە ٨٦ دۆلار.



