زیلینسکی: لە ھەموو بەرەکانی روبەڕوبوونەوە شەڕی سەخت ھەیە
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٣
زیلینسکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، روسەکان بە ھەموو ھەوڵیان دەیانەوێت سەربازەکانیان رابگرن و شەڕ لە ھەموو بەرەکان سەختە، بەڵام دوژمن ھەرچییەک بکات ھێزی وڵاتەکەی باڵادەستە.
ئۆکراین لە مانگی حوزەیرانەوە ھێرشی پێچەوانەی بۆ رزگارکردنی خاکەکەی لەژێر دەستی روسیا دەستپێکردووە و لە ناوچەکانی لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە و محیوەری باشور شەڕی سەخت بەردەوامە.


