بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێکی تایبەت کرد بە زیرەکی دەستکرد

رێبوار

١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣

لێکەوتەکانی زیرەکی دەستکرد کە ھەموو بوارەکانی ژیانی گرتووەتەوە، جیھانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ یەکەمجار دانیشتنێکی تایبەتکرد بە گفتوگۆکردن لەبارەی لێکەوتەکانی زیرەکی دەستکرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر ھەموو بوارەکانی ژیان دەبێت و تەکنیکێکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە سنوردارکردنی ھەژاری و چارەسەری ژێرپەنجە، لەگەڵئەوەشدا لەوایە ببێتە ھەڕەشەیەکی نوێ لەسەر ئاسایش و ئارامی جیھانی.

گۆتێرێز داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد تاکو ساڵی ٢٠٢٦ پەیماننامەیەکی یاسایی ئامادەبکەن بۆ قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەکی خودی کوشندە.

نوێترین هەواڵەکان

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای توندوتیژییەکانی شاری سوەیداوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 کەس کوژراون، کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی توندوتیژییەکان پارێزگای سوەیدا لە 13ی ئەم مانگەوە تاوەکو 16ی تەممووز، کە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هۆزەکانی سوریا و گروپە چەکدارییە ناوخۆییەکان و هێزە ئەمنییەکاندا رویداوە، 597 کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی گرژی و پێکدادانەکانەوە بە دەیان هاووڵاتی مەدەنیش کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.

 

بەپێی ئاماری روانگەی سوری لەو ژمارەیەی کوژراون:

-71یان هاووڵاتی مەدەنی سوەیدان؛ کە چواریان منداڵ و چواری دیکەیان ژنن.

-275 کەسیان سەر بە هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی و ئاسایشی گشتیی سوریان.

-15یان سەر بە هێزەکانی ناوخۆن.

-سێ کەسی دیکەیان ناسنامەکانیان نەناسراوەتەوە.

-یەک راگەیەندکار.

-83 هاووڵاتی مەدەنی دیکە بە ئاشکرا تەقەیان لێکراوە لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، کە ژن و بەساڵاچوو لەنێوانیاندا بووە.

-هەروەها سێ کەسی دیکە کە دوانیان ژن و منداڵن، لە چەکدارانی سەر بە هۆزەکان.

 

پارێزگای سوەیدا لە 13ـی تەممووزەوە، بەهۆی پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان و هۆزە بەدەوییەکانی لایەنگری حکومەتی سوریا گرژیی و ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە و سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەگەرچی لە رۆژی 16ی مانگدا و دوای هێرشەکانی ئیسرائیل؛ وەزارەتی ناوخۆی سوریا رێککەوتنێکی 14 خاڵی بۆ ئاگربەست راگەیاندبوو،  یەکێک لە سێ سەرکردە دیارەکەی دروزییەکان پشتیوانی لە رێککەوتنەکە کرد، بەڵام شێخ حیکمەت هجیری، داوای "بەردەوامیی بەرگریی رەوا و بەردەوامیی شەڕی" کرد.

رۆژی چوارشەممە، ئیسرائیل لەیەک کاتدا کۆشکی کۆماریی سوریا و پێگەی وەزارەتی بەرگریی و چەند شوێنێکی دیکەی لە سوریا کردە ئامانج و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، موەفەق تەریف، سەرۆکی رۆحیی تائیفەی موەحیدینی دروزی لە ئیسرائیل داوای لە تەلئەبیب کردووە کە هاوکاریی دروزەکانی سوریا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، "لە ئەنجامی ئەم چالاکییە چڕانەدا، ئاگربەست راگەیەنرا و هێزەکانی سوریا کشانەوە بۆ دیمەشق".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگای زەڕایەن-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان تانکەرێکی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر رێگای زەڕایەن-دەربەندیخان و چوار کەس تیایدا گیانیان لە دەستداوە. 

نەخۆشخانەی شەهید رەووف بەگ بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ "لەڕوداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، دووژن کە تەمەنیان لەنیوان 35 بۆ 40 ساڵ دەبێت، لەگەڵ منداڵێک کە نزیکەی 10 ساڵ تەمەنیەتی و پیاوەکەش، کە شۆفێریکردووە 40 ساڵ تەمەنیەتی."

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند؛ هاووڵاتیەکان دانیشتووی کەلارن و تەرمەکان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراونەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەمە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی چینی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لەروی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و گەشەپێدانی ئابورییەوە.

هیوای خواست لە داهاتوودا کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتییانی هەرێم سودمەند بن لە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرا. جێگری سەرۆکوەزیران رێککەوتنی هەرێم و بە‌غدا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی موچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی بۆ کونسوڵی چین روونکردەوە و جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو کێشەکان بەپێی دەستور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە