لەسێ ساڵی رابردوودا ١٦٥ ملیۆن کەس کەوتوونەتە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
ئەکیم شتاینەرفی سەرۆکی پرۆگرامی گەشەپێدان سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەھۆی لێکەوتە و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو جەنگی ئۆکراین و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، زیاتر لە ١٦٥ ملیۆن کەس لە جیھاندا کەوتوونەتە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ئەو ١٦٥ ملیۆن ھەژارەی سێ ساڵی رابردوو، ٧٥ ملیۆنیان داھاتی رۆژانەیان تەنھا دوو دۆلار و ١٥ سەنت بووە، ٩٠ ملیۆنیشیان داھاتی رۆژانەیان سێ دۆلار و ٦٥ سەنت بووە.