نەتەوەیەکگرتوەکان: دەتوانین تاکو ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە ئایدز بھێنین
ڕێبوار
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
بەرنامەی ھاوبەشی نەتەوەیەکگرتوەکان تایبەت بە نەخۆشی ئایدز رایگەیاندوە، کۆتایی ھێنان بە نەخۆشی ئایدز بەرلە ھەموو شتێک بژاردەیەکی سیاسی و داراییە، لەوانەیە لەم دەیەدا بتوانن سەرکەوتوو بن لە کۆتایی ھێنان بە نەخۆشییەکە.
وینی بیانیما بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەکە رایگەیاندووە، گەورەترین پێشکەوتن لەبارەی ڤایرۆسی کەمی بەرگری کەدەبێتە ھۆی نەخۆشی ئایدز لەو وڵات و ناوچانە دەبینرێت کە لەو بوارەدا بە فراوانی وەبەھێنان کردووە.
رونیشیکردوەتەوە، بەرەو پێشچوونی بەرچاو لە رۆژھەڵات و باشوری کیشوەری ئەفریقا بەدیدەکرێت، بەجۆرێک رێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠ لەسەدا ٥٧ کەمیکردووە.
نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ٢٠١٥ ئامانجی کۆتایی ھێنانی بە نەخۆشی ئایدز دیاریکردوە و لە رێگەی وەبەرھێنان و ھەڵمەتەکانی کوتان، دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی بە نەخۆشی ئایدز بھێنێت.



