نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆکراین لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوون ٥٠٠ رۆژ بەسەر ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراین رایگەیاندووە، زیاتر لە نۆ ھەزار مەدەنی کە ٥٠٠ منداڵیان لە نێودایە کوژراون.

لە لایەکی ترەوە چاودێرانی رەوشی ئۆکراین ئاشکرایان کردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ لەم ساڵدا رێژەی قوربانیان کەمی کردووە، بەڵام لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا جارێکی تر رووی لە زیادبوون کردووە، دواین ھێرشیش کە مەدەنی تیادا کراوەتە ئامانج لە ٢٧ی حوزەیرانی رابردوودا بوە کە بەھۆی ھێرشێکی موشەکییەوە لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین ١٣ مەدەنی کوژران کە چوار یان منداڵبوون.