ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن لە کۆنگرەی وزاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو رایگەیاند، سوریا سەرچاوەیەکی مەترسیداری بڵابوونەوەی ماددەی ھۆشبەرە لە وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەتیش ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا و پێویستە چارەسەرێکی نێودەوڵەتی گونجاو بۆ رێگریکردن لەو مەترسییە بدۆزرێتەوە، چونکە وڵاتانی ناوچەکە بە تەنھا ناتوانن بەرەنگاری ئەو شەپۆلەی ماددەی ھۆشبەر ببنەوە کە سوریا سەرچاوە سەرەکییەکەیەتی.

وتیشی، ھێزە ئەمنییەکانی ئوردن لەماوەی تەنھا دوو ساڵدا لە ناوچە و خاڵە سنورییەکانی نێوانیان لەگەڵ سوریا دەستیان بەسەر زیاتر لە ٦٥ ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە، کە زۆربەیان حەبی کیپتاگۆن بوون و ئەوەش ئامارێکی زۆر مەترسیدارە.