جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردەوە، زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئەمریکا کاردەکات بۆ لەناوبردنی کۆگاکانی چەکی کیمیایی و بەشانازییەوە ئاشکرای دەکەن کە دواین کۆگای چەکی کیمیاییان لە ناو بردوە، بەوەش نزیک بوونەتەوە لەوەی کە جیھان لە چەکی کیمیایی پاک بکەنەوە. 

لە لایەکی ترەوە فێرناندۆ ئاریاس بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی رایگەیاند، لە ناوبردنی تەواوی کۆگاکانی چەکی کیمیایی ئەمریکا وێستگەیەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی جیھان لە چەکی کیمیایی.

ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی لە ساڵی ١٩٩٧دا رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان ئیمزا کردوە، یەدەگی چەکی کیمیاییان لەناوبردوە.