سوپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو دەستبەسەر کەشتییەکدا دەگرێت
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەشتییەکە بەپێی فەرمانی دادوەر دەستی بەسەرداگیراوە کە ٩٠٠ تۆن سوتەمەنی بە قاچاخبراوی ئێرانی تێدایە و تیمەکەی لە ١٢ کەس پێکھاتوون.
لای خۆیەوە، تیم ھاوکینز وتەبێژی گەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکا رایگەیاند، پێدەچیت کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکە قاچاخچێتی پێوە کرا بێت.
روونیشیکردەوە، کە ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکا چاودێری دۆخەکە دەکات و بڕیاریداوە دەستوەردان نەکات، ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی مافی کەشتیوانان لە ئاوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.



